ئهمڕۆ دووشهممه 5 ى 7 ى 2021 ، ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەرى گشتىی ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا رایگهیاند: لە سەرەتاى ئەم وەرزەوه وشکەساڵى ڕاگەیاندرا و ئێستاش وشکبوونى کانیاو و بیرەئاوەکانى ناوچە شاخاوییەکانە، کە بابەتەکە لە ناوچەییەوە بووهتە گشتگیر بۆ سەرانسەرى کوردستان.
ئاری ئهحمهد راشیگهیاند: کە داواى30 ملیار دیناریان کردووە بۆ چارەسەرى ئەو گرفتانە، تا ئێستا حکوومەت 2 ملیار و نیوى تەرخان کردووە و ئێمەش کارى پێدەکەین.
بهرێوهبهری گشتی ئاو و ئاوهڕۆی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد: پێویستە هاووڵاتیانیش ڕەچاوى ئەو دۆخە بکهن، چونکە ڕۆژانە نزیکە 2 ملیۆن و 250 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەرێمى کوردستان دابین دەکرێت لە ڕێگەى 5700 بیر و 91 پرۆژەى بچووک و گەورە و ستراتیژى، کە ئەو پڕۆژانەش لە وەرزە فێنکەکان 70% ى توانایان و لە وەزرى هاوینان 100%ى توانایان دەخرێتە گەڕ، بەڵام هاووڵاتیان کەمترین پابەندییان بە بەستنى پێوەر و تەوافەى تانکییەوە هەیە. جگە لەوەى بۆ ئاودان و شوشتنى زیادەش ئاو بەهەدەر دەدرێت.
ههروهها راشیگهیاند: لە سنوورى پارێزگاى هەولێر 35 بیر ئاویان تێدا نەماوە و پێش بینى دەکرێت تا کۆتایی ئەم وەرزە 10 تا 15 بیری تریش ئاویان نەمێنێ، بۆیە داوا کراوە 6 لەو بیرانە کاریان لەسەر بکرێت چارەسەر بکرێن. ئەوە جگە لەوەى کە 75 تا80 بیری تریش ئاستى ئاویان دابەزیوە و پێشبینى دەکرێت بگاتە 120 بیر، بۆ ئەو مەبەستەش تا گرفتەکان چارەسەر بکرێت دەستى بەڕێوەبەرایەتییەکانى ئاو کراوەتەوە و بە تانکەریش ئاو دابەش دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.