په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 4 ى 7 ى 2021 ، له گوندى تربه‌سپی سه‌ر به شاره‌دێی داره‌توو له سنورى قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به‌هۆى راوه‌ماسیه‌وه كه‌سێك گیان له ده‌ست ده‌دات یه‌كى دیكه‌ش بریندار ده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى به‌رده‌ره‌ش به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند: ئه‌مرِۆ سێ گه نج چونه‌ته راوكردنى ماسى به نارنجۆك له ئه‌نجامدا دوو كه‌سیان به‌ر ته‌قینه‌وه‌كه ده‌كه‌ون یه‌كێكیان به‌ناوى ( ئه‌حمه‌د مه‌ولود) ته‌مه‌ن 26ساڵ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و
كه‌سێكى دیكه‌ش به‌ناوى (شاڵاوعه‌بدولكه‌ریم) بریندار ده‌بێت كه هاوته‌مه‌نى كوژراوه‌كه‌یه
به‌رێوه‌به‌رى پۆلیس راشى گه‌یاند: ته‌رمى كوژراوه‌كه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادیى كراوه‌و برینداره‌كه‌ش تا ئێستا دۆخى ته‌ندروستى جێگیره .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.