لهراگهیاندراوێكدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 17ی ئاسایی خولی به‌هاره بۆ ڕۆژی 6 ى 7 ى 2021 بڵاوكرده‌وه به‌م شێوه‌یه:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٧)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٧/٦ به‌مشێوه‌یه بێت:
یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (٢)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٤٩) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان).
2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان علی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك).
3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی).
4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشی كۆڤیدـ ١٩).
سێیەم : خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1- پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (٢٠)ی ساڵی ١٩٩٨ی هەمواركراو).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.