فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر دوو ئامانجی سەربە لیواکانی عیزەددین قەسام-ی باڵی سەربازی حەماس لە كەرتی غەززە.
یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکان هێرشی کردووەتە سەر باشووری کەرتی غەززە و ئەوی دیکەشیان هێرشی کردووەتە سەر بەشی باکووری کەرتەکە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر شوێنکارێکی دروستکردنی چەک و سەکۆیەکی ئاراستەکردنی مووشەک سەربە حەماس لە کەرتی غەززە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە كە هێرشەکە بەرپەرچدانەوەی ناردنی باڵۆنی ئاگرینییە لە کەرتی غەززەوە بۆسەر ئیسرائیل.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، هێشتا روونکردنەوەی نەداوە لەوەی هێرشەکە قوربانی لێکەوتووەتەوە یان نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.