به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ سعوودیه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ چوار وڵاتی دیكه‌یش راگرت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ سعوودیه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمارات، ئه‌سیوپیا، ڤێتنام و ئه‌فغانستان راگرتووه.
سعوودیه له مانگی شوباتدا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ 20 وڵاتی دیكه راگرت و ته‌نها رێگه‌ی به گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سعوودیی، دیپلۆماتان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وڵاته‌كه ده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان تا ئێستا له‌و وڵاته 490 هه‌زار و 464 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون، حه‌وت هه‌زار و 848 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه و 470 هه‌زار و 328 تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.