Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:19

ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریکا ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
#11
100%

ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێران ئه‌مڕۆ به‌ نامه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه‌ كه‌ ئێرانی به‌ له‌پشت بوونی هێرش له‌ دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق تۆمه‌تبار كردبوو.

مه‌جید ته‌ختی ره‌وانچی باڵیۆزی ئێران له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نامه‌یه‌كیدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به‌ هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و ده‌زگاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و ده‌زگایه‌ك ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ نامه‌یه‌كدیدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئێرانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردبوو كه‌ له‌ پشت ئه‌و هێرشانه‌یه‌ كه‌ له‌ عێراق دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامیان ده‌دات.

به‌ پێی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر نیوزی ئێرانی مه‌جید ته‌ختی ره‌وانچی هه‌وره‌ها رایگه‌یاندبوو كه‌ ئاراسته‌ كردنی تۆمه‌ت به‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی ناراست و بێ پشت به‌ستنه‌ به‌ به‌ڵگه‌ و زانیاری‌ و تاران ئه‌وه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌‌، چونكه‌ له‌ بواری ئاساییدا ناراست و بێ كاریگه‌رییه‌.

هاوكات ئێران هێرشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر بنكه‌ و ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سه‌ر سنووری نێوان عێراق و  سوریا ئیدانه‌ كرد.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.