له كۆتایی ڕكابه‌ريیه‌كانی گه‌ڕی سی و چواره‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی حدودی میوانداری برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای یانه‌ی تاجی له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاویه‌كدا، یاریزان هه‌ڵۆ فایه‌ق تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی هه‌ولێری به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی هه‌ولێر له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و حدودیش به بیستوحه‌وت خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند مایه‌وه، له گه‌ڕی داهاتووی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی كاره‌با ده‌كات .
له‌خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر حدود تۆمارکرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.