Erbil 11°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 11:49

مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر: ئه‌ردۆغان له‌به‌ر به‌ره‌ژوه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌کانی خۆی بووه‌ته‌ پارێزه‌ری وه‌رگرتنی پاره‌

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی كه‌ناڵی ئیسته‌نبۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو كه‌ به‌ زۆریش بێت پاره‌ی كه‌ناڵی ئیسته‌نبۆڵ له‌ ئۆپۆزسیۆنی توركیا كه‌ له‌ دژی دروستكردنی ئه‌و كه‌ناڵه‌یه‌ وه‌رده‌گرن.

سه‌رۆكی گشتی ئیی پارتی مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه‌. مه‌راڵ ئاقشه‌نه‌ر له‌ میانی گوتارێكدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كه‌ناڵی ئیسته‌نبۆڵ نه‌ته‌نیا زه‌ره‌ری زۆر گه‌وره‌ی جۆگرافی و ژینگه‌یی بۆ ئیسته‌نبۆڵ ده‌بێت به‌ڵكو له‌ رووی داراییشه‌وه‌ زه‌ره‌ری زۆری بۆ توركیا ده‌بێت، بۆیه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ دژی دروست كردنی ئه‌و كه‌ناڵه‌یه‌ و ئاماده‌ نییه‌ یه‌ك لیره‌ بۆ دروست كردنی ئه‌و كه‌ناڵی سه‌رف بكات. ئاقشه‌نه‌ر باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ردۆغانه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ پیاوی میلله‌ته‌، له‌به‌ر به‌ره‌ژوه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆی و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ بووه‌ته‌ پارێزه‌ری وه‌رگرتنی پاره‌ به‌ زۆر له‌ خه‌ڵك، ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قه‌بووڵ نییه‌.

ئاقشه‌نه‌ر له‌ باره‌ی كێشانه‌وه‌ی توركیا له‌ رێككه‌وتنی ئیسته‌نبۆڵیش ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌ردۆغان كرد و گوتی : به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌ پاراستنی مافی ژنان و منداڵان ناكات، ئه‌گه‌ر وانییه‌ بۆ چی له‌ رێككه‌وتنی ئیسته‌نبۆڵ كشاوه‌ته‌وه‌ ،به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌.

جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ رۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌ردۆغان به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی كه‌ناڵی ده‌ریایی ئیسته‌نبۆڵی دانا و ئۆپۆزسیۆنی توركیایش كه‌ له‌ دژی دروستكردنی ئه‌و كه‌ناڵه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كۆمپانیا و بانكه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت كه‌ ئێمه‌ بووين به‌ ده‌سه‌ڵات یه‌ك لیره‌ بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌ سه‌رف ناكه‌ین.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.