Erbil 6°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:37

له‌نۆیه‌مین ساڵیادی کۆچکردنی هونه‌رمه‌ند(جه‌لال به‌یار) مه‌زاره‌که‌ی نۆژه‌نکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌نۆیه‌مین ساڵیادی كۆچكردنی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شاری هه‌ولێر، (جه‌لال به‌یار) سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر،مه‌زاری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو نۆژه‌نكرده‌وه‌.

كۆمه‌ڵێك له‌هونه‌رمه‌ندانی دێرین وه‌ك ڕێز لێنان له‌م هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ته‌واوی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و پیری به‌هونه‌ری شانۆو دراما به‌خشی گوڵی خۆشه‌ویستی و ڕێزلێنانیان خسته‌ سه‌ر گڵكۆی هونه‌رمه‌ندی هه‌میشه‌ زیندوو له‌دڵی هاوه‌ڵانی..

سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند سوعاد یونس سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد تیایدا رۆڵی هونه‌رمه‌ند جه‌لال به‌یاری به‌رز نه‌خشاند .

پاشان هونه‌رمه‌ند فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌هه‌مان شێوه‌ی هونه‌رمه‌ند هیوا سوعاد یونس ئه‌ویش ڕۆڵی هونه‌رمه‌ند جه‌لال به‌یاری به‌رز نرخاند..

دواتر هاوڕێ و هونه‌رمه‌نده‌ دێرینه‌كانی شانۆ، وته‌ی خۆیان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. 

له‌كۆتاییدا وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند (جه‌لال به‌یار) له‌لایه‌ن (جه‌مال دیلان) برای هونه‌رمه‌ند خۆێندرایه‌وه‌و كۆتایی به‌مه‌راسیمی ماته‌مینه‌كه‌ هات.

ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.