وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌به‌رامبه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری نێوان عێراق و سوریا كاردانه‌وه‌ی نیشاندا.
له لێدوانێكیدا سه‌عید خه‌تیبزاده گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا رێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی له ناوچه‌كه گرتووه‌ته به‌ر و ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌خۆیدا بكاته‌وه، گوتیشی: تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا به رێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت.
ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا نه‌ك له‌سه‌ر پرسی سزاكان بگره له سیاسه‌تیی ناوچه‌ییشدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و دۆڕانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی هێشتا درێژه‌یان هه‌یه.
راشیگه‌یاند: ئامۆژگاریمان بۆ ئەمریکا ئەوەیە کە لە بری هەڵسوکەوتی سۆزداری، قەیران، ژیان لە گرژی و بەجێهێشتنی کێشە بۆ خەڵکی ناوچەکە، به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه و رێگه به خه‌ڵكی ناوچه‌كه بدات بێ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌وان، بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی ده‌دات تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه كه دواجار خۆیشی ده‌بێـته یه‌كێك له قوربانییه‌كانی ئه‌و ناسهقامیگیرییانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.