Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:23

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی رۆژی هه‌ینی راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: له‌ رووداوێكی چه‌قۆ وه‌شاندن له‌ شاری ڤوتسبۆرگ سێ هاووڵاتی كوژران و شه‌شه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ گوته‌ی پۆلیس دوای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌ چه‌قۆ وه‌شێنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و به‌ سووكی بریندار بووه‌ و ده‌ستگیر كراوه‌.

پۆلیسی ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ له‌و رووداوه‌دا سێ هاووڵاتی سڤیل به‌ ده‌ستی كه‌سه‌ چه‌قۆ وه‌شێنه‌كه‌ كوژراون و شه‌شه‌ی دیكه‌ش بریندار بووونه‌.

ئاژانسی هه‌واڵێ یۆرۆنیوز بڵویكرده‌وه‌ كریستن كنویك گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌لمانیا رایگه‌یاندوه‌، كاتژمێر پێنجی ئیواره‌ی رۆژی هه‌ینی ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ ‌كه‌ پیاوێك له‌ گۆره‌پانی بارباروسای شاری ڤوتسبۆرگ له‌ هه‌رێمی باڤاریا، به‌ چه‌قۆ هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل. دواتر پۆلیسی شاركه‌ له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند چیتر هه‌ڕه‌شه‌كه‌ نه‌ماوه‌ و رووداوه‌كه‌ كۆتایی پێهاتووه‌.

به‌ گوته‌ی پۆلیس چه‌قۆ وه‌شێنه‌كه‌ پیاوێكی ره‌شپێستی به‌ره‌گه‌ز سومالییه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، پۆلیسی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، په‌یوه‌ست به‌و رووداوه ‌هیچ گومانلێكراوێكی دیكه‌ بوونی نیه‌.

یواخیم هێرمان وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی باڤاریا رایگه‌یاند، دوای ده‌ستگیركرانی له‌ ئیستادا لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ لایه‌نی ده‌روونی پیاوه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌كرێـت.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.