Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 14:52

لە ھەولێر 90 پڕۆژەی نیشتەجێبوون مۆڵەتی دروستکردنیان پێ دراوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر ئاشکرای کرد، لە ھەولێر نۆهه‌د پڕۆژە نیشتەجێبوون مۆڵەتی دروستکردنیان پێ دراوە، کە خۆی لە سه‌د و بیست ھەزار یەکەی نیشتەجێبووندا دەبینێتەوە، بەڵام ئەمجارە بە جۆرێکە پێویستە ئەو زەوییەی پێیان دەدرێت، له‌ سه‌دا سی و پێنجی نرخەکەی بۆ حکوومەت بێت و نرخی  یەکەکانیش ھەمەجۆرە، کە ھەیە بە سی هەزار دۆلار و قیستەکانیش ھەتا ھەشت ساڵیش دەخایەنێت.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر رایگه‌یاند: ئەو وەبەرھێنەرانەی دەیانەوێت پڕۆژەکانیان بکەنە نیشتەجێبوون، پێویستە له‌ سه‌دا سی و پێنجی نرخی ئەو زەوییەی بۆ پڕۆژە وەریدەگرێت، بیداتە حکوومەت، ئەمەش بەپێی بڕیاری پێنجسه‌د  هه‌شتا و حه‌وت کە دەرکراوە، بۆ ئەوەی حکوومەتیش سوودمەند بێت و پێویستە ئەو پارەیەش لە نرخی راستەقینەی زەوییەکە بدات، بۆ ئەوەی حکوومەتیش پشکی لێ ھەبێت.  

بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە، ئەو پارەیەی ھاووڵاتی بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون  دەیدات، نادرێتە وەبەرھێنەر و دەخرێتە ژمارە حیسابێکی تایبەت بە سەر پەرشتی ئێمە و پێویستە لە پڕۆژەکەدا خەرج بکرێت و نابێت وەبەرھێنەر پارەکە بباتە دەرەوە، بۆ ئەم مەبەستەش خیتاب زەمانیش دەداتە ئێمە، بۆیە پارەکە لە دەستێکی ئەمیندا دەبێت، چونکە مۆڵەت بە نۆهه‌د پڕۆژە دراوە، کە خۆی لە سه‌د و بیست ھەزار یەکەی نیشتەجێبووندا دەبینێتەوە و بەشێکی لە قۆناغی دروستکردندان  و بەشێکیشیان لە ئێستادا دەست پێدەکەن.  

باسی لەوەش کرد، نرخەکانیش یەکەکانی بە مەتر چوارگۆشەیە، کە پڕۆژە ھەیە مەتری لە سێسه‌د دۆلارەوە دەست پێدەکات.   

 

kdpinfo

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.