سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە کارکردنیان لەژێر ئاڵای عێراقە و پاراستنی گەل و وڵاتەکەیان ئەرکی سەرشانیانە.
مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ لە نمایشی سەربازیی رۆڵەکانمان لە حەشدی شەعبی ئامادەبووین".
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە: "کارکردنمان لەژێر ئاڵای عێراقە و پاراستنی گەل و وڵاتمان ئەرکی سەرشانمانە".
جێگای ئاماژهپێدانه حەوت ساڵ لەمەوبەر حەشدی شەعبی لە عێراق پێکهێنرا کە ژمارەیەک گرووپی چەکداری شیعە لەخۆدەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.