Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:00

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ نێرده‌ى ئه‌مه‌ریکا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ دیدارێكی سه‌رۆكى هه‌رێم و نێرده‌ى تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و جموجۆڵه‌كانى داعشیان له‌ عیراق تاوتوێ كرد.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 2021/6/25 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز جان گادفره‌ى، نێرده‌ى تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و جموجۆڵه‌كانى داعشیان له‌ عیراق تاوتوێ كرد و جه‌ختییان له‌ پێویستیى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان و هاریكارى و میكانیزمێكى كاراى هه‌ماهه‌نگیى نێوان سوپاى عیراق و پێشمه‌رگه‌ به‌ پشتگیریى هێزه‌كانى هاوپه‌یمان بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش، به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى بۆشاییى ئه‌منى كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌وه‌ى به‌رده‌وامیى په‌لاماره‌كانى داعش هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قینه‌‌ و مه‌ترسیى جددین بۆ ئاسایش و ئارامیى عیراق و سووریا، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌ و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانى ئافریكاش، بۆیه‌ داكۆكییان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ شه‌ڕى دژى داعش و توندڕه‌وى به‌ ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ى سه‌ربازییه‌وه‌ نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ ڕێگه‌ له‌ هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تیرۆر و توندڕه‌وى بگیرێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ دۆخى كه‌مپى هۆڵ له‌ سووریا كرا و جه‌خت له‌ پێویستیى كاركردن بۆ ڕێگرى له‌ زه‌مینه‌ى توندڕه‌وى كرایه‌وه‌.

گرنگیى یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش بۆ شوێنه‌كانیان، دووباره‌بوونه‌ى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عیراق، هه‌وڵه‌كان و هاوبه‌شى و هاریكاریى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌، دۆخى ئێستا و داهاتووى سووریا و پرسى كورد له‌و وڵاته‌، كۆنفرانسى هه‌فته‌ى داهاتووى وه‌زیرانى وڵاتانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له‌ ڕۆما و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى‌ جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.

nb

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.