Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:08

ڕاگه‌ێندراوێک لە وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەبارەی نووسراوێکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان TV
100%

پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌په‌رله‌مانی كوردستان  له‌باره‌ی نووسراوێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: نوسراوێك بە واژۆی سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوه‌ لەبارەی ئەوەی پەرلەمانتاران بۆیان نییە سەردانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن بەتەنها بەمەبەستی بەدواداچوون و ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت گوایه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌و پێگه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كارهێنابێت .
پێشه‌وا هه‌ورامانی راشیده‌گه‌ێنێت: بە خۆشحاڵییەوە ڕایده‌گه‌ێنین كه‌ هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی نین و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌مان په‌روه‌رده‌ و گۆشكراوی ڕێبازی بارزانین،هەموو هەڤاڵانمان لەهەموو لێژنەکان و بەتایبەت لێژنەی وەبەرهێنان،پیشەییانە کاریان کردووەو باش دەزانن باش و خراپ چییە.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بۆیە داوا له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەکەین هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكبهێنێت و ئەم بابەتە دوا نەخات و هەرکەسێک پلەو پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکار هێناوە ناوی بهێنرێت و کە ئەنجام دەستکەوت ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرانبەرییان بگیرێتە بەرو هەستی کەس بە ناحەق بریندار نەکرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.