له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 24 - 6 - 2021 ، له‌دیداری نێوان کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا له‌گه‌ڵ ستیوەرت کاتراڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پێترۆلی گۆلف کیستۆنی تاوتوێی چۆنییەتی سوود وەرگرتن لە گازی بەفیڕۆچوو لە کێڵگەی نەوتی شێخانیان كرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: سوود وەرگرتنەکە، ھاوشێوەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان دەبێت کە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جێبەجێ دەکرێت.
بە کارھێنانی گازی بە فیڕۆچوو لە کێڵگە نەوتییەکان بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا، خەرجی بەرھەمھێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.