Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:42

قه‌ڵادزی : چه‌کدارانی په‌که‌که‌ هاووڵاتییه‌ک بریندار ده‌که‌ن

هاووڵاتییه‌كه‌ سه‌رانه‌ی نه‌داوه‌
کوردستان TV
100%

له‌قه‌ڵادزێ له‌نێوان هه‌ردوو گوندی شێنێ و زه‌ڵێ ،هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (عه‌بدولڵا حه‌مه‌د سمایل)  له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌وه‌ستێندرێت و داوای سه‌رانه‌ی لێده‌كرێت،به‌ڵام هاووڵاتییه‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌ سه‌رانه‌ بدات و له‌ئاكامدا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن و برینداری ده‌كه‌ن.

دواتریش دوو برای برینداره‌كه‌ به‌به‌رد هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ریان و چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ بریندار ده‌كه‌ن.

جێگای ئاماژه‌پێدانه‌ ماوه‌یه‌كه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ تووشی قه‌یرانی كه‌می ئازووقه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و رۆژانه‌ بۆ دابین كردنی خواردنی چه‌كداره‌كانیان، فشار ده‌خه‌نه‌  سه‌ر گوندنشینه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.