Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:56

سوید گه‌یشته‌ قۆناغی شازده‌ی یۆرۆ و پۆڵه‌نداش ماڵئاوایی له‌ جامه‌که‌ کرد

کوردستان TV
100%


 
 لە گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناغی یەكەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە گڕوپی پێنجەمی پاڵەوانێتیەكەدا، هەڵبژاردەی سوید بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی پۆڵەندای بردەوە.
 یاریەكە لە یاریگای گازپرۆم ئارینا لە شاری سان پترسبۆرگی ڕوسیا بەڕێوەچوو، دوو خولەك دوای فیكەی دەستپێكی یاری، یاریزان ئیمێل فۆرسبێرگ گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەی سوید تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاونۆدا، ئیمێل فۆرسبێرگ گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەدەستهێنا، دوای دوو خولەكی دیكەش، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ئەستێرەو گۆڵكاری هەڵبژاردەی پۆڵەندا گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركرد، پاشان هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی لە خولەكی هەشتاوچوار بەدەستهێناو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە.
 لە دواساتەكانی یاریشداو لە خولەكی چوارەمی كاتی زیادكراو، یاریزان ڤیكتۆر كلایسۆن گۆڵی سێیەم و بردنەوەی سویدی تۆماركرد، بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی هەڵبژاردەی سوید بۆ حەوت خاڵ بەرزبووەوەو بە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی پێنجەم گەیشتە قۆناغی شازدە، پۆڵەنداش بە تەنها خاڵێك لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوەو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد .
 


                                        

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.