Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:11

کارۆخ خۆشناو: ئه‌مه‌ریکا به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری عێراق نابێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنیستیتۆی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی رایگه‌یاند: دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تاڵیبان ته‌واوی ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ ده‌كات، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره‌.

کارۆخ خۆشناو - سەرۆکی ئەنیستیتۆی توێژینەوەی ئەمریکی-کوردی له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌  ستراتیژییەتی ئەمریکا پرسی کشانەوە لە ئەفغانستان و عێراق رایگه‌یاند: دیاره‌ دوای رووداوه‌كانی 11ی سێبتێمبه‌ر ئه‌مریكا هه‌ڵسا به‌  له‌ ناوبردنی رژێمی تاڵیبان ، به‌ڵام به‌ حوكمی ئه‌زموونی ئه‌مه‌ریكا و هاتنی تره‌مپ ، پێویست بوو كه‌ دانوستان له‌ گه‌ڵ تاڵیبان ئه‌نجام بدات، گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێك كه‌ ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له‌ ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه‌ ، به‌ڵام دوای هاتنی بایدن ، زیاتر دڕێژه‌ پێده‌ری سیاسه‌تی تره‌مپه‌ ، تا ئێستا به‌ ناوی ستراتیژیه‌تی سیاسه‌تی بایدن دیار نییه‌ .

دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ، تاڵیبان ته‌واوی ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ ده‌كات ، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره‌ .

کارۆخ خۆشناو گوتیشی: كیشانه‌وه‌ی هێزه‌كان مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ، پێویستی به‌ سه‌رباز هه‌بێت به‌ڵكو پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا سه‌لماندوویه‌تی كه‌ پێویستی به‌ سه‌ربازی سه‌ر زه‌وی نابێت .

شه‌ری تیرۆر ، 7 تریلیۆن دۆلاری خه‌رج كردووه‌ و 7000 سه‌ربازیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، بۆیه‌ چیتر ئه‌و شه‌ڕه‌ ناكه‌ن كه‌ زیاتر شه‌قامی ئه‌مه‌ریكا توره‌ ده‌كه‌ن .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دانوستان به‌شێكی یارییه‌كه‌ ، ئه‌گه‌ر رۆڵی خۆت بینی ئه‌و كات ئه‌و یارییه‌ و ئه‌و واژوو كردنه‌ی رێككه‌وتنه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات ، تاڵیبان گوێ له‌ كه‌س ناگرن و رێز له‌ واژووی خۆیان ناگرن . تاڵیبان ناچێته‌ ژێر ركێفی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ .

ئه‌مه‌ریكا به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری عێراق نابێت، به‌ڵام نایه‌وێت خه‌رجیه‌كی زۆر له‌ عێراق سه‌رف بكات .

هه‌وڵ ده‌دات هاوكاری عێراق بكات ، به‌ڵام له‌ ئاستێكی دیاریكراو . ئه‌و فشاره‌ مادییه‌ ده‌یه‌وێت له‌ سه‌ره‌خۆی كه‌م بكاته‌وه‌ .

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.