Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:17

سه‌رۆکی نوێی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ستبه‌کاربوو

کوردستان TV
#7
100%

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2021/6/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ خاتوو مونا یوخه‌نا یاقۆ ئیمزا كرد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. به‌ڕێزیان هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئه‌ركى خاتوو مونا دووپات كرده‌وه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/6/21، له‌ژێر چاودێریی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ڕێوڕه‌سمێكدا پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌نێوان ضیا‌‌ء بطرس صلیوه و د.مونا یوخه‌نا یاقۆ سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ ئالوگۆڕكرا.

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌وته‌یه‌كدا به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌كه‌ كردو پاڵپشتیی ته‌واوى په‌رله‌مانیشی بۆ ده‌سته‌كه‌ نیشاندا بۆئه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆیى خۆی و بتوانێت به‌باشترین شێوه‌ له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن و دوور له‌هه‌موو كاریگه‌رییه‌كی حزبى و سیاسی و ئایدیۆلۆژی و كه‌سی و ڕاشیگه‌یاند: "ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌نه‌ ده‌سته‌یه‌ك بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ به‌پێی پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه‌عێراق ئیمزای كردوون كه‌ ئێمه‌ش هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له‌عێراق پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتننامانه‌ین".

ئاماده‌یی و پشتیوانیی په‌رله‌مانیشی بۆ ده‌ربڕی بۆ ڕاوێژكردن و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ڕایگه‌یاند: "هه‌ردوولا ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و ده‌سته‌یه‌ ده‌سته‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌، ده‌سته‌ی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه‌".

هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشیی له‌سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌كه‌ كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌ى له‌ماوه‌ى كاركردنیدا له‌پۆسته‌كه‌دا ئه‌نجامیداون.
دواتر ضیا‌‌ء بطرس صلیوه سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌كه‌ وێڕای به‌خێرهێنانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، سوپاسی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كرد كه‌له‌ماوه‌ى كاركردنیدا پاڵپشت و هاوكاری بوون له‌ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا، پیرۆزبایشی له‌سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌كه‌ كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یدا.

پاشان مونا یوخه‌نا سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌كه‌، سوپاسى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستانی كرد بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌داو داواشیكرد په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ پشتگیری و پشتیوانى ده‌سته‌كه‌ بن له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا.

له‌كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا دیاریى ڕێزلێنانی په‌رله‌مان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی پێشووى ده‌سته‌كه‌ كرا له‌پاى ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى كاركردنیدا ئه‌نجامیداون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.