گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگهیاند: ئەمشەو لە رووداوێکی تەقەکردندا لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
موقەدەمی مافپەروەر هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگهیاند: دوای ئەوەی ئەمشەو لە شەقامی 60 مەتری دوو تۆمەتبار، كە بران، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەستڕێژی گوللـە لە خوشكەكەیان و زاواكەیان و كەسێكی تر دەكەن، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداو و دەركەوت كە لە ئەنجامی تەقەكان دوو پیاو بە ناوەكانی (ا. ت. ح) و (ك. ق. ع) گیانیان لە دەست داوە و ئافرەتێكیش بە ناوی (ج. ح. م) زامدار بووە.
لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شوێنی رووداوەكەن بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زیاتر و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بڵاو دەكەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.