لە ویلایەتەکانی بەلخ و سەمەنگان باکووری ئەفغانستان، دوو شارۆچکەی دیکە کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبان.
سەرۆکی ئهنجومهنی ویلایەتی بەلخ، محەمەد ئەفزال حەدید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە کرد کە چەکدارانی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی چاربولاک.
محەمەد ئەفزال باسی لەوەش کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ناوەندی شارۆچکەکە لە کاتەکانی بەیانییەوە کەوتووەتە دەست چەکدارانی تاڵیبان و هێزە ئەمنییەکانیش کشاونەتەوە.
جێگری سەرۆکی ئهنجومهنی ویلایەتی سەمەنگان، هاشم سەروەری ئاماژەی بەوە کرد کە چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی دەرەی سوف بالا و ناوەندی شارۆچکەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن تاڵیبانەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووه کە تەواوی بینا حکوومییەکانی شارۆچکەی چاربولاک و دەرەی سوف باڵا کۆنترۆڵکراون و هێزە ئەمنییەکانی ناوەندی شارۆچکەکە خۆیان رادەست کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، رۆژی رابردوو، دوو شارۆچکەی دیكه لە ویلایەتەکانی فاریاب و جۆزجان لە باکووری ئەفغانستان کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبان. لە ئەفغانستان لە لایەک ئاسۆی پرۆسەی ئاشتیی بەردەوامە و به نادیاری ماوهتهوه و لە لایەکی دیکەوە هێرشەکان درێژەیان هەیە. ژمارەی ئەو شارۆچکانەی کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە سەرانسەری ئەفغانستان کەوتوونەتە دەست تاڵیبان دهگاته بیست وپێنج شارۆچکەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.