ئه‌مڕۆ 20ی 6ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رۆرا هۆجسداڵ، وه‌زیری راوێژكار و هه‌ڵسورێنه‌ری كاروباره‌كانی نه‌رویج له‌عێراق و كۆلۆنێل تۆرلیستا، مولحه‌قی سه‌ربازی كونسوڵخانه‌ی نه‌رویج له‌ئوردن و عێراق كۆبووه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له‌سه‌ر پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی نوێ، له‌سەر پرسه‌كانی مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه و رێفۆرمی سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت و تیمی هاوپه‌یمانان له پێناو ئاماده‌سازی و پێكه‌وه كاركردنه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشی: هێزه‌كانی نه‌رویج رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان له‌مه‌شقپێدانی هێزی پێشمه‌رگه گێڕاوه‌و ئه‌و هاوكاریه‌نه‌ش جێ بایه‌خی زۆری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه. وه‌زیری راوێژكار‌و هه‌ڵسورێنه‌ری كاروباره‌كانی نه‌رویج له‌عێراق، ستایشی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد، له تێشكاندنی تیرۆریستان و هاوكات به‌رده‌وامی هاوكاری و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی كار‌و ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری راوێژكاری نه‌رویج، كۆلۆنێل تۆرلیستای به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه ناساند، كه له‌مه‌ودوا وه‌ك مولحه‌قی سه‌ربازی راوێژكاری هێزه‌كانی نه‌رویج له عێراق و هه‌رێمی كوردستان رۆڵ ده‌بینێت، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌خێرهاتنی كرد‌و ته‌واوی پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی بۆ دووپاتكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.