مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی پەنابەران لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایدەگەیەنێت: "بۆ خێزانى ئەو ئاوارە و پەنابەرانەى کە لە هەرێمی کوردستانن و بە شوێن داڵدەدان و کەرامەتەوەن، ئێرە ماڵی ئێوەیە."
ئەم پەیامەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە هاوپێچی تابلۆیەکە و تێیدا ئەوە ئاشکرا دەکات کە هەرێمی کوردستان داڵدەی 928 هەزار و 674 پەنابەری ناوخۆیی و دەرەکی داوە و بۆ ئەو مەبەستەش ساڵانە 869 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی پێویستە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.