سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سه‌ربه ھاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی له میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 17 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی سعوودیه كرابوون، تێكشكاندووه.
ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاویكرده‌وه كه سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سه‌ربه ھاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی، شه‌ش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی سعوودیه كراون، تێكشكاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه، سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سه‌ربه ھاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی له میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 17 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی سعوودیه كرابوون، تێكشكاندووه.
پێشتر كه‌ناڵی ئه‌خبارییه و ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه بڵاویانكردبوویه‌وه كه دوێنێ شه‌ممه، سیستمی به‌رگریی ھاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕكه‌وان كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی خه‌میس مشێت باشووری سعوودیه كرابوو، تێكشكاندووه.
ھه‌روه‌ھا پێشتر ھاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی رایگه‌یاندبوو، 10 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی باشووری سعوودیه كرابوون، تێكشكاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.