20 ی حوزه‌یزانی هه‌موو ساڵێك رۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه، كه له‌لایه‌ن ریكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له ساڵی 1951 وه به"رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران" ناسراوه.
ئه‌م رۆژه له‌سه‌راسه‌ری دونیادا له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی به‌رگریكار له‌مافه‌كانی په‌نابه‌رانه‌وه به‌رز راده‌گیریت. ئه‌گه‌ر چاوێك به رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه بخشێنین… لێشاوی گه‌وره‌ی هه‌ڵهاتوانی ده‌ستی جه‌نگ و نائارامی، پێشێلكردنی مافه‌كانی په‌نابه‌ران وپهیرهویكردن له سیاسه‌تێكی سه‌راسه‌ری له‌دژی په‌نابه‌ران كه لهدیپۆرتكردنهوهی په‌نابه‌ران و زه‌خت وگوشارهێنان بۆیان ده‌بینین. توندكردنه‌وه‌ی سنوره‌كان و چاونوقاندن له ئاستی تراژیدیای مه‌رگی به‌كۆمه‌لی په‌نابه‌ران و لێگرتنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیان و زیندانیكردن و راگرتنی سالانێكی زۆر له‌كه‌مپی په‌نابه‌ری و ناچاكردنیان به خۆكوشتن، روداوگه‌لێكی دڵهه‌ژێنن. په‌نابه‌ران رووبه‌رووی نه‌خۆشی ده‌رونی و به‌ناچار سپاردنی چاره‌نوسیانن به‌چه‌ندین ده‌سته و تاقمی چه‌كداری و حكومه‌تی كه شتیكیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانیان پێ نیه جگه له‌سه‌ركوت و كوشتن ومالویرانی و ئاواره‌یی وده‌ربه‌ده‌ری نه‌بێت. هه‌موو ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه گۆشه‌یه‌كی واقعی تاڵمان نیشان ده‌دات، كه ئه‌م حكومه‌تانه له‌سه‌رو هه‌موو پیوانه نیودهوڵهتیهكان و بریارنامه‌یه‌ك كه خۆیان ئیمزایان لێداوه له‌باره‌ی مافه‌كانی په‌نابه‌ر ومافه‌كانی مرۆڤه‌وه، ژێر پێده‌نێن.
20حوزه‌یزان، 68 ساڵ به‌سه‌ر جارنامه‌ی مافه‌كانی په‌نابه‌راندا تێپه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بینین هێشتا دیارده‌ی په‌نابه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌رده‌وامه‌و درێژه‌ی هه‌یه، له‌ژێر سایه‌ی كێشمه‌كیش و پیشبركێ‌ی ئینسانكوژی ده‌وله‌ته زلهیزهكانی دونیا و هاوپه‌یمانه ناوچه‌ییه‌كانیان له ده‌سته‌وتاقمی كۆنه‌په‌رستی قه‌ومی و ئاینی و تایفییهكاندا، ته‌نها له پێناو باڵاده‌ستی و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌و دزینی ده‌ستی كاری هه‌رزانی چینی كرێكاردا، ژیانی ملیۆنه‌ها ئینسانیان خستۆته تونێلی جه‌نگ و كوشتار و نائارامیه‌كی سه‌رسورهێنه‌ره‌وه. ئه‌مرۆ به‌شێكی به‌رینی دونیا شانۆی جه‌نگ و كوشتاری به‌كۆمه‌ل وتراژیدیا و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قاندنه‌وه‌و داباراندنی بۆمب و وێرانكردنی شوێنی كار‌و ژیانی ئینسانه‌كانه… به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌پۆلی راكردن له‌ده‌ست جه‌نگ و نائه‌منی، ئۆردوی راكردوان و ژیانی په‌نابه‌رێتی ناچاریی كردۆته دێوه‌زمه‌ی سه‌ر ژیانی به‌شێكی به‌رین له خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌دار.
ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، ڕۆژی بیركردنه‌وه‌و كاركردنه له‌پێناو ئه‌و خێزان‌و تاكانه‌دا كه شه‌ڕو ماڵوێرانی، سیاسه‌تی خراپ‌و سه‌ركوتكردن‌و ههژاریو بێ ده‌ره‌تانی ناچاریكردون ماڵ‌و زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵنو ڕوبكه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنوری وڵاتی خۆیان‌و له‌ژینگه‌یه‌كی ناجۆرو ناتهندروستو نه‌شیاودا ژیان بگوزه‌رێنن‌و ئومێد‌و هیوایان ته‌نهاو ته‌نها گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ سه‌ر ماڵ‌و حاڵی پێشویان.
شه‌ڕو كاولكاری ئه‌م ناوچه‌یه وایكردووه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا ببێته پێشه‌نگ له ژماره و ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له جیهاندا ، شه‌ڕو شۆڕی نێوان وڵاتان ، شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان دژی هاوڵاتیانی خۆیان ، چه‌وساندنه‌وه و نه‌بوونی ئازادیه كه‌سی و گشتیه‌كان ، هۆكاری گه‌وره‌و سه‌ره‌كی بوون بۆ چه‌ندین ملیۆَن مرۆڤ كه وڵاتی باو‌و باپیرانیان جێبهێڵن و ببنه په‌نابه‌ر له وڵاتانی دراوسێ یان له وڵاتانی ئه‌وروپیدا.
ژماره‌كانی ئه‌م دواییانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه عێراقیه‌كان ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پێكده‌هێنن ، ئێستاش خه‌ڵكی سوریا چونه‌ته ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی لێقه‌وماوان و په‌نابه‌رانی ناوچه‌كه و ژماره‌یان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیوی تێپه‌ڕاندووه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.