به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركرا.
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئاشکرایکرد کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی كه‌ركووك و پانزه كارمه‌ندی دیكه‌ی کۆمپانیای بازرگانی گشتی دانەوێڵەی کەرکووک ده‌ركردووه.
لە راگەیانراوەکەی دەسەڵاتی دادوەریدا هاتووە دادوەر لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی نەزاهە لە پارێزگاکە كردووه و فه‌رمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەی دەرکردووە دژی به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆ و پانزه کارمەندی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە کەرکووک به تۆمه‌تی به‌فیڕۆدانی پاره‌ی گشتی، باس لهوهشكراوه بە پشت بەستن بە بەندەکانی ماددەی سێ سه‌د و چل لە ماددەی سزا.
هەروەها بۆ دەستکاریکردنی جۆری دانەوێڵەی گەنمی ستراتیژی و دزینی چەندێتی ئەو دانەوێڵەیە، ئەمەش دەریدەخات کە بەهای ئەو زیانانەی کە بەر پارەی گشتی گەیشتووە زیاتر لە حه‌وت ملیار دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.