ئه‌مڕۆ هندستان بڕیاری دا ته‌لاری مێژوویی تاج محه‌ل له‌به‌رده‌م گه‌شتیاراندا بكرێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته دابه‌زینێكی به‌رچاویی به‌خۆوه بینی.
له‌و ڕووه‌وه بڕیار دراوه ڕۆژانه ته‌نیا شه‌شسه‌دو په‌نجا كه‌س سه‌ر له ته‌لاره‌كه بده‌ن پاش ئه‌وه‌ی له ده‌روازه‌كانی ته‌لاره‌كه پشكنینی گه‌رمایان بۆ ده‌كرێت و پێویسته ده‌مامك ببه‌ستن و لێكدیشه‌وه دووربن.
ده‌رگه‌ی ئه‌و ته‌لاره له مانگی نیسانی ڕابردوودا له‌به‌رده‌م گه‌شتیاراندا داخرا پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به‌رزبووه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هندستان ڕایگه‌یاند كه له شه‌وو ڕۆژی ڕابردوودا له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته شه‌ست و دوو هه‌زارو دووسه‌دو بیست و دوو كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌كاتێكدا له مانگی نیسانی ڕابردوودا ڕۆژانه پتر له چوارسه‌د هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بوون.
هاوكات له شه‌وو ڕۆژی ڕابوردوودا له سه‌رانسه‌ری هندستان دوو هه‌زارو پێنجسه‌دو چل و دوو تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه مردن به‌وانه‌یشه‌وه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له هندستان به ڤایرۆسه‌كه مردوون سێسه‌دو حه‌فتا و نۆ هه‌زارو پێنجسه‌دو حه‌فتاو سێ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
له شاری ئه‌گرایش كه تاج محه‌لی لێیه سێشه‌ممه ته‌نیا ده كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون له‌كاتێكدا له مانگی نیسانی ڕابردوودا ڕۆژانه پێنجسه‌د كه‌س له‌و شاره تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بوون.
هاوكات بڕیار دراوه ئه‌م هه‌فته‌یه له نیوده‌لهی سوپه‌رماركیت و دوكان و چێشتخانه‌كان بكرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.