عه‌لی نه‌سیریان ـ سیناریست و شانۆكارو ئه‌كته‌رێكی ناوداری ئیَرانیه، له زنجیره درامای شه‌هره‌زاد رۆڵی ( بزورگ ئاغا)ی بینیووه، به‌هێزترین ئه‌كته‌ری زنجیره‌كه‌یه.
ئه‌و پیاوه نواندنێكی سیحراوی ئه‌وتۆ ده‌كات، بینه‌ر له‌ئاستی هێزو ده‌سه‌ڵاتی هونه‌ریی و پێرفۆرمانسی نواندنی به‌رگه ناگرێت، ئه‌گه‌ر ته‌زوو به‌له‌شیا دا‌نێت .
(عه‌لی نه‌سیریان) ته‌مه‌نی 87 ساڵه، له‌دایك بووی ساڵی 1934 ه، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره له‌تاران، به‌ڵام تا ئێستاشی له گه‌ڵ دابێت، له تۆپ دایه‌و ده‌ستی نه له‌شانۆ نه له‌دراماو سینه‌ما هه‌ڵنه‌گرتووه.
بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1952 چۆته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، له‌چه‌ندین كاری شانۆییدا به‌شدار بووه، له‌وانه: هه‌زار داستان، پاسه‌وانه‌كانی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، میوه‌ی قهدهغهكراوو چه‌ندین كاری درامایی و شانۆیی تر .
بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1969 به‌شداری له‌فیلمی سینه‌مایی (مانگا) دا كردووه، له ده‌رهێنانی داریوش مهرجونی .
ده‌رباره‌ی به‌شداری كردنی له‌زنجیره‌ی شه‌هره‌زاد ده‌ڵێت:
من خۆم ئاره‌زووه‌كی زۆری به‌شدار بوونم له‌و زنجیره‌یه‌دا هه‌بوو، چونكه سیناریۆكه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌رنج راكێش بوو، جگه له‌وه‌ش من ئاشنا به‌توانای ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی (حه‌سه‌ن فه‌تحی) بووم كه چ بلیمهتێكه له‌درامادا، بۆیه ئه‌و كات ئه‌و پێشبینیه‌م ده‌كرد كه ئێستا بینه‌ران به چاوی خۆیان ده‌یبینن.
لهزنجیرهكهدا ئه‌وه‌ی من زیاتر له‌هه‌موو شتێ بیرم لێ ی ده‌كرده‌وه، به‌رجه‌سته كردنی كاراكته‌ری (بوزورگ ئاغا) بوو كه‌لای من كاراكته‌رێكی زۆر خۆشه‌ویست بوو.
ئه‌و بازرگانێكی كۆنه‌په‌رست بوو، هه‌رگیز بڕوای به‌خۆشه‌ویستی نێوان فهرهادو شه‌هره‌زاد نه‌بوو، بۆیه هه‌میشه داوای لهشههرهزاد ده‌كرد بیر له‌خۆشه‌ویستی نه‌كاته‌وه..
له‌لایێكی دیكه‌وه خۆی دابووه پاڵ دار‌و ده‌سته‌ی ( شا) و رێگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دا كه‌س زمانی به‌خراپه به‌رامبه‌ر به‌رژێم بجولێ.
ئه‌ویش سوودی زۆری له‌وان ده‌بینی و ده‌ستی تێكه‌ڵ كردبوو له‌گه‌ڵیان، بۆ له‌ناوبردنی ركابه‌ره‌كانی له‌بازرگانی دا.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و ئه‌وه‌بوو، كه‌سی نه‌بوو جگه له‌شیرینی كچی نه‌بێت بۆ میراتگری و دیوان سالاری، بۆیه شیرینی له قوبادی برازای ماره بڕی كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك بنێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌ی ئاغا نه‌هاته دی، چونكه كچه‌كه‌ی نه‌زۆك ده‌رچوو.
ئاغا بۆ ئه‌وه‌ی بێ ئومێد نه‌بێت، له بارته‌قای ئازاد كردنی فه‌رهاد له‌په‌تی سێداره، شه‌هره‌زادی ناچار كرد، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ قوبادی برازای دا بكات، كه له هه‌مان كاتدا هاوسه‌ری شیرینی كچی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی مناڵێك بێنێ.
ئیدی ململانێی شه‌هره‌زادو شیرین و قوباد گه‌یشته لوتكه، تا وای لێهات سه‌ری بوزورگ ئاغای تێدا بچێ و له خه‌فه‌تان جه‌ڵته لێی بدا‌و گیان له‌ده‌ست بدا .
ئه‌وه‌ی وای كردووه بزورگ ئاغا له به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان شیرین‌تر بێت دۆبلاژه به‌هێزه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (قادر جه‌لال ) ه كه ده‌نگی زۆر یاریده‌ده‌ره بۆ به‌رجه‌سته كردنی كاراكته‌ری بوزورگ ئاغا.
حه‌یده‌ر عبدولڕحمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.