فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، مەترسییەكانی وڵاتەكەی لە هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی گروپە عێراقییەكانی سەر بە ئێران دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند تاران تائێستاش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئه‌منییه‌ت و سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
کینیس ماکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا و لەبارەی هێرشە بەردەوامەکانی سەر دپلۆماتكاران و بنکە سه‌ربازییه‌کانیان لە عێراق و بەتایبەت ئەو هێرشانەی لەمدواییانەدا کرانە سەر بنکەی عەین ئەسەد رایگه‌یاند له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ڕوبەڕووی فشارێكی زۆر بوونه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستییانه هێزه‌كانمان له عێراق بڕۆنه ده‌ره‌وه دواهه‌مین هه‌ڕه‌شه‌ش ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەن، کە هێرشەکانیان پێئەنجامدەدرێت و هەندێکیان بچوک و بەشێکیشیان تاڕادەیەک گەورەن و دەکرێت هێرشی مەترسیداربن بۆسەر گیانی هاوڵاتییانمان.
سەبارەت بە توانا سه‌ربازییه‌كانی هێزە عێراقییەکانیش ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا گوتی: هێزە عێراقییەکان ئێستا لە ئاستێکی باشدان، ئێمە دەمانەوێت ئەوان بتوانن خۆیان ئەو چالاکییانە ئەنجام بدەن کە ئێستا بە هەماهەنگی دەکرێن، هێزەکانی ئەمریکاش ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لە ڕاهێنان و ڕاوێژکاریدا بۆ هێزە عێراقییەکان، ئەمەش ئەو ڕێگەیەیە کە ئێمە دەمانەوێت زیاتر پەرەیپێبدەین لە ڕوبەڕوبوونەوەی داعشدا.
جەختیشیکردەوە کە بوونیان لە عێراق و ناوچەکە، بۆ ڕێگریکردنە لە جموجوڵە شه‌ڕخوازه‌كانی ئێران، چونكه ئه‌و وڵاته ئێستاش مەترسیی ئەمنی و سیاسییە لە ناوچەکەدا و ڕەفتارەکانی نەگۆڕاون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.