سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: هەر فهرمانبهرێك بەبێ بروانامە و بێ خزمەت پلەی وەزیفی پێ درابێت لێی وەردەگیرێتەوە.
دادوهر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان له لێدوانێكی تایبەت به کوردستان تیڤی، رایگهیاند: ووردبینی لەدۆسیهی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
دادوهر ئەحمەد ئەنوەر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی یاسای چاکسازی چووە بواری جێبەجێ کردن ئەو کارەش بەشێوەیەکی زانستی لە تێکڕای وەزارەتەکان کاری لە سەر دەکرێ و ووردبینی لەتێکرای دۆسییهكان دەکرێت.
هاوکات گوتیشی دوای گەیشتنی دۆسیهی فەرمانبەران لێژنەیهكی تایبەت کە پسپۆڕن لەو بوارە سەیری پلەو پۆست و ئیستحقاقاتیان دەکرێت ئاخۆ بە گوێرەی بروانامەو ساڵ و خزمەتیان پۆستەکانیان وەرگرتووە، ئیتر ئەو کارە ووردبینی تەواوی لەسەر دەکرێ.
ئاماژهی بهوهشكرد هەروەک لە یاسای چاکسازی لە ماددەی شەش هاتووە هەر فهرمانبهرێك بەبێ بڕوانامە و بێ خزمەت پلەی وەزیفی پێ درابێت لێی وەردەگیرێتەوە.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی كوردستان گوتیشی: پڕۆسەکە هەنگاوی باشی بڕیوەو چاوەڕوانی پێشنیارو کاری وەزارەتەکانیین کە ڕاستەوخۆ بۆ لێژنەی باڵای چاکسازی دەنێردرێت.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.