ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 10-6-2021نووسه‌ری دیاری كوردستان د.شێركۆ بابان كۆچی دوایكرد. له راگه‌یاندراوێكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد - لقی ھه‌ولێر داهاتووه : به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ھه‌واڵی كۆچی دوایی، ئه‌ندامی لقه‌كه‌مان نووسه‌ری ناودار دكتۆر شێركۆ بابان ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٦/١٠ به‌ھۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان به كه‌سوكار و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی و ھاوڕێیانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، له خوای گه‌وره داواكارین به‌ھه‌شتی به‌رین دوا مه‌نزلگای بێت.. یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد - لقی ھه‌ولێر
د.شێركۆ بابان له ساڵی۱۹٥۳ له چه‌مچه‌ماڵ له دایكبووه خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له چه‌مچه‌ماڵ ته‌واوكردووه ،له ساڵی۱۹۷٦ له زانكۆی ته‌كنۆلۆجیای به‌غدا ده‌رچووه له ۱۹۸۰ چۆته فه‌ره‌نسا بۆ خوێندن،له۱۹۸٥ دكتۆرای له بواری كانزاو دروستكاری كانزایی به‌ده‌ستهێناوه.
ــ له كۆلێجی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین مامۆستا بوو..له ئه‌ندازیاری پله‌ی پرۆفیسۆری هه‌بوو.
د. شێركۆ بابان، له ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕی خوێندنی ئه‌كادیمی،له بواری زمان و ڕێزمانی كوردیدا شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌بوو، به‌رهه‌می زۆری پێشكه‌شكردووه.. ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای كوردی و یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بوو.. هه‌میشه له چالاكییه ڕۆشنبیریه‌كان ده‌بینرا و ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو.. ژماره‌یه‌كی زۆر كتێب و به‌رهه‌می به سوودی له باره‌ی زمان و ڕێزمانی كوردی پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی كردووه، وه‌كوو:
۱- رسته‌سازی و شیته‌لكاری زانستی،۱۹۹٦.
۲- میكانیزمه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی رسته‌سازی،۱۹۹۷.
۳- داینامیكی جێناوی لكاو له ڕسته سازیدا،۱۹۹۷.
٤- نه‌خشه‌ی رۆنانی ڕێژه‌ی كار،۱۹۹۹.
٥- به‌ره‌و ڕێزمانی كوردی،۲۰۰۰
٦ - شرۆڤه‌كاری ڕێزمانی كوردی له زمانی نووسیندا،۲۰۰۰ ۷- له مۆركه تایبه‌تییه‌كانی ڕێزمانی كوردی، ۲۰۰۰
۸ - ڕێزمانی پاشگری دوو پاتییه‌وه، ۲۰۰۱ ۹- ڕێزمانی كه‌سی سێیه‌می تاك،۲۰۰٤ ۱۰ - زمانی نووسینی ڕێزماندار،۲۰۰۸ .
جگه له‌م به‌رهه‌مانه نووسه‌ر د.شێكۆ بابان ،خاوه‌ن زۆر به‌رهه‌می تره بڵاوكراوه‌و بڵاونه‌كراوه ئا/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.