وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: زیاتر لە 127 ملیۆن دینار بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو بۆ 18 پرۆژەی ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت، كە ئەو پرۆژانە كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئاوی شاری هەولێر دەبێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت: دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەت لەسەر داهاتی ڕێژەی %17ی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتییەكە بڕی 127 ملیۆن و 894 هەزار و 600 دینار بۆ 18 پرۆژەی سێكتەری ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكات.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:
ئەو بڕە پارەیە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پەرەپێدانی سێكتەری ئاو لە شاری هەولێر بۆ پرۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان و شوێنە گشتییەكان دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.