بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئهمڕۆ سێشەممە سێ کرێکار بە هۆكاری ناڕەزایەتی دربڕین بە پێنەدانی مووچەکەیان پێش ئیدارەی ڕێگاوبانی کرماشان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ کرێکارە مووچەی چەند مانگی خۆیان لە خاوەن گرێبەستەکانی ئیدارەی ڕێگاوبان وەرنەگرتووە و هەر بەو هۆیەشەوە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە.
ئەو سێ کرێکارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی فریاکەوتن ڕزگار کراون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.