لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه یاسای عێراق رێگا به هیچ جموجۆڵێكی سه‌ربازی غه‌یره عێراقی نادات و ده‌بێت به‌ئامانجگرتنی پێشمه‌رگه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بوه‌ستێندرێت .
نزال حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه له‌دهۆك سازیدابوو گوتی .. هاتووینه‌ته پارێزگای دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ببینین،چونكه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه تووشی چه‌ند په‌لامارێك بوونه‌ته‌وه كه بۆته هۆی شه‌هید بوونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك و برینداربوونی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه.
هه‌روه‌ها نزال حه‌یده‌ر گوتیشی: به‌توندی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی په‌كه‌كه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به‌كارێكی تیرۆریستی ده‌زانین،چونكه پێشمه‌رگه تاكه هێزی شه‌رعییه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌لی ته‌ته‌ر،پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند: په‌كه‌كه هێزێكی نایاساییه له هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و په‌لامارانه‌شی كه ده‌یكاته سه‌ر پێشمه‌رگه، كارێكی تیرۆریستییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.