به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان ، گرته ڤیدیۆیه‌كی سه‌یریان له نزیك شاری سارانسكی روسی بڵاوكرده‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن ئۆتۆمبیڵییكهوه گیراوه كه له‌دوای ئۆتۆمبیڵی پۆلیسه‌وه بوو ده‌رده‌كه‌وێت ، پیاوێك هه‌وڵی هه‌ڵاتن ده‌دا دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له هێماكانی هاتووچۆ ده‌وستێت.
پیاوه‌كه ده‌رگای ئۆتۆمبیڵی پۆلیس زۆر به هێمنی ده‌كاته‌وه دێته سه‌رشه‌قام، به دهستییشی هێمای بێده‌نگی به‌و ئۆتۆمبیله ده‌دات كه گرته ڤیدیۆیه‌كه ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه نه‌كه‌ن ،دوایی چه‌ند مه‌ترێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه ، به‌ڵام پۆلیسه‌كان پیاوه‌كه‌یان بینی كه راده‌كات ، بۆیه به‌دوای ده‌كه‌ون و دووباره ده‌ستگیری ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ئۆتۆمبیڵه‌كه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سپۆتینگ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.