لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ سێشهمه 8ی حوزه‌یرانی 2021 له دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی له شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كرد.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی داراییدا هاتووه: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به پشت به‌ستن به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 11ی دووه‌می /ج له یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵ به ژماره 23ی ساڵی 2021 كۆبوونه‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ڵده‌ستن به درووستكردنی تیمێكی هاوبه‌ش له چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری باسی له كاروباره‌كانی تیمه هاوبه‌شه‌كه كرد كه ده‌یانه‌وێت وردبینی بۆ داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. بهڵێنیدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار بێت بۆ سه‌رخستنی ڕێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیدهگهێنێت: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، موئه‌ید حوسێن عه‌لی سه‌رۆكی تیمی چاودێری دارایی به‌غدا، سوپاسی وه‌زیری دارایی و ئابوری كرد و كه هه‌میشه هاوكاری سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ 7ی حوزه‌یرانی 2021 شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی به‌غدا كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و تاوتوێكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستوور تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.