Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 13:57

ناوه‌ندێکی ئه‌ڵمانی: تورکیا بێ باوه‌ڕترین وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆیه‌

له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ راپرسی ئه‌نجامداوه‌
کوردستان TV
100%

ناوه‌ندی مارشال فۆندی ئه‌ڵمانی راپرسییه‌كی له‌ باره‌ی رێژه‌ و ئاستی باوه‌ڕپێكراوی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ئه‌نجامداوه‌.

له‌و راپرسییه‌دا كه‌ له‌سه‌ر دۆخی 11 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ ئه‌نجام دراوه‌، پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ به‌شداربووان كراوه‌ كه‌ بڕوات به‌ كامه‌ وڵات هه‌یه‌ ببێته‌ هاوپه‌یمانی وڵاته‌كه‌ت؟ له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا به‌شداربووانی هه‌ر 11 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كانادا بڕوا پێكراوترین وڵاته‌ كه‌ ده‌كرێت ببێته‌ هاوپه‌یمانی وڵاته‌كه‌مان.

له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌دا 77ی به‌شداربووانیش باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بڕوا و متمانه‌یان به‌ توركیا نییه‌ كه‌ ببێته‌ هاوپه‌یمانی وڵاته‌كه‌یان و ته‌نیا سه‌دا 23ی به‌شداربووان بڕوایان به‌ توركیا هه‌بووه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.