Erbil 31°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:22

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنی که‌سێکی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر.ک.ر) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد، کە لەناو ماتۆڕسکیلەکەیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.