فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، جەنەراڵ كێنێس مەکكێنزی رایگەیاند کە نیوەی قۆناغی کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان کۆتایی پێ هێناوە و تا مانگی ئەیلوول تەواوی هێزەکانیان لەو وڵاتە دەکێشینەوە.
جەنەراڵ كێنێس مەکكێنزی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەڕێی تەلەکۆنفڕانسەوە رێکیخستبوو، باسی لە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان و چەند مژارێکی دیکە کرد.
كێنێس مەکكێنزی دەربارەی قۆناغی کشانەوە لە ئەفغانستان گوتی: "نیوەی قۆناغی کشانەوەی هێزەکانمان کۆتایی پێ هێناوە و تا مانگی ئەیلوول تەواوی هێزەکانمان دەکێشینەوە".
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان و گوتی: "لە دەرەوەی وڵاتەوە، بەردەوام دەبین لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. درێژە دەدەین بە راوەدوونانی ئەلقاعیدە و داعش لە شوێنەکانی دیکەی ناوچەکە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە هەماهەنگی دەکەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.