Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:19

فەرماندە دەستگیرکراوەکەی حەشدی شەعبی بە بڕیاری دادوەر ئازاد کرا

کوردستان TV
100%

میدیاکانى عێراق لەزارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە، قاسم موسلیح فەرماندەى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى ئەنبار بە بڕیارێكی دادوەر ئازادکراوە.

هاوکات چەند پەیجێگی نزیک لە حەشدی شەعبی هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە شاری کەربەلا ڕێورەسمێکی فەرمی بۆ پێشوازیکردن لەو سەرکردە ئازادکراوەی حەشدی شەعبی ساز دەکرێت.

فه‌رمانده‌ قاسم موسلیح فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى حەشدى شەعبى لە پارێزگاى ئەنبار رۆژى (27) ى ئایارى رابردوو لەلایەن هێزێکى تایبەتەوە بە تۆمەتى تێوەگلان لەکوشتنى چالاکوانان لە ناوچەى دۆرەى باشورى بەغدا دەستگیرکرا.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.