Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:38

شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر جێ به‌جێ کردنی یاسای بودجه‌ ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

کوردستان TV
100%

بریاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 7 - 6 - 2021 ، شاندی دانوستاندكاری هه‌رێمی كوردستان بگه‌رێته‌وه‌ به‌غدا .
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌: حكوومه‌تی عێراق داوای كردووه‌ شاندی دانوستاندكاری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ بگه‌رێته‌وه‌ به‌غدا .
چوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی یاسای بوودجه‌ی 2021 و پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ بوودجه‌دا . 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.