Erbil 1°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 05:35

راگه‌یاندراوێک له‌باره‌ی به‌رێوه‌چوونی یه‌که‌م ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی  6 - 6 - 2021 ،  ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو  هێزێکی سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەنجام درا، لە گوندەکانی پەلکانە و قۆریچایی لە سنووری نێوان قەزای کفری و خورماتوو.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌: لەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ ئۆتۆمبێل سووتێنران و چەندین بنکەی تیرۆریستان خاپور کران.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە دورخستنەوەو لەناوبردنی تیرۆریستانە لەو ناوچانە.
جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ ، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ یه‌كه‌م ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقه‌  له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت ، به‌پێی ئه‌و ژوورانه‌ی دروست كراون له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق دژ به‌ داعش ، له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئۆپه‌راسیۆنی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت . 


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.