Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:06

حکوومه‌تی هه‌رێم رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی سلێمانی

کوردستان TV
100%

حكومەتی هەرێمی كوردستان  بڕی 4 ملیارو  527 ملیۆن و 454 هه‌زار و 500  دیناری بۆ ( هەواری شار، بلواری مەلیك مەحمود، بلواری سلێمانی - تاسڵوجە)  له‌پارێزگای سلێمانی تەرخانكرد.
به‌پێى نوسراوێك كه‌واژووی ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره‌ و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كراوه‌ ، وێنه‌یه‌كى  ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی درا بە تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار و 527 ملیۆن و 454 هەزار و 500 دینار بۆ پرۆژەکانی بەڕێوەبردن و چاکسازی پارکی هەواری شار، بەڕێوەبردن و چاکسازی بلواری شەست مەتری مەلیک مەحمود، بەڕێوەبردن و چاکسازی بلواری سلێمانی-تاسڵوجە.
ده‌قى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:

1


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.