Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:58

ئاری ئاغۆک له‌ نامه‌کانی ئاو دا

نامیلكه‌ شیعری(نامه‌كانی ئاو) بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌م رۆژانه‌ نووسه‌ر و شاعیر ئاری ئاغۆك ، نامیلكه‌ شیعرێكی تازه‌ی به‌چاپ گه‌یاند به‌ناونیشانی (نامه‌كانی ئاو ) ،كه‌ له‌رێگه‌ی چه‌ند تێكستێكی ئه‌ده‌بیه‌وه‌ شاعیر په‌نجا نامه‌ی له‌رێگه‌ی زمانی ئاوه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ی نووسیوه‌ و په‌یامی مرۆڤایه‌تی بۆ ئاو دووپات ده‌كاته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نووسه‌ر ئاری ئاغۆك  راگه‌یاند"  ڕه‌هه‌ندی  (ئاو)  لای من  بریتیه‌ له‌ پاكی و جوانی و ساده‌یی، به‌ڵام به‌زمانێكی فه‌لسه‌فی و پڕ بیركردنه‌وه‌ ئاماژه‌م پێكردوه‌ ".

هه‌روه‌ها گوتی " ئه‌م نامیلكه‌یه‌ ( 50 ) كورته‌ نامه‌ له‌خۆده‌گرێ، به‌تیراژی 500 دانه‌ له‌ چاپحانه‌ی چوارچرا چاپكراوه‌و له‌ نه‌خشه‌سازی و دیزایینی هیوا كۆمپیوته‌ره‌".

, له‌ یه‌كێك  نامه‌كاندا ئاری ئاغۆك ده‌ڵێ:

له‌ بڕی پاره‌

رۆژانه‌ ....

دواین قومه‌ ئاو خواردنه‌وه‌ی باوكم

ده‌خسته‌ نێو ده‌خیله‌

كه‌دایكم مرد .... ده‌خیله‌ شكا

ماڵ پڕ بوو له‌ به‌ره‌كه‌تی ئاو و سێبووری ژیان

ئا/ كامران

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.