Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:34

لە هێرشێکدا 88 کەس لە باکووری رۆژئاوای نێجیریا کوژران

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی هێرشی ژمارەیەک چەکدار لە ویلایەتی کەبی باکووری رۆژئاوای نێجیریا، 88 کەس کوژران.

گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی کەبی، نافع ئەبوبەکر رایگەیاند کە لە سێی حوزەیراندا ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر هەشت ناوچەی سەربە ویلایەتی کەبی و گوتی: ''دوای هێرشەکە، تەرمی 88 کەس دۆزراوەتەوە''.

نافع ئەبوبەکر ئەوەشی خستەڕوو کە هێزە ئەمنییەکان رەوانەی ناوچەکە کراون و لێکۆڵینەوە لەبارەی پەلامارەکە دەستیپێکردووە.

هەروەها لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە چەکداران لە مانگی نیساندا لە ویلایەتەکە ئەنجامیانداوە، نۆ پۆلیس کوژراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.