Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 21:53

بـوبـە ئەسـەر : په‌که‌که‌ هه‌وڵی تێکدانی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات

کوردستان TV
100%

بـوبـە ئەسـەر ـ نووسـەر و شـرۆڤەکـار له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی  كوردستان سه‌باره‌ت به‌ شه‌رانگوێزی په‌كه‌كه‌ و تێكدانی ره‌وشی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند : 

په‌كه‌كه‌ هه‌میشه‌ ئامانجی تێكدان بوو بۆ هه‌ر كارێك كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ , له‌ باشووری كوردستانیش ,كه‌ ئه‌و قه‌واره‌یه‌ به‌ره‌و سه‌ربه‌ۆخۆبوون هه‌نگاو ده‌نێت , ده‌بینین به‌ره‌به‌ست ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئه‌و قه‌واره‌یه‌ , ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ ئه‌وان دارده‌ستی ئیران و توركیا و هه‌ر وڵاتێكی داگیركه‌ره‌ . 
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ 
په‌كه‌كه‌  هه‌موو كوردی بێده‌نگ كردووه‌ ، وڵاتی ئێمه‌ی خراپ كردووه‌ , مرۆڤی دلسۆزو زانای كوشتووه‌ ، په‌كه‌كه‌ باكووری كوردستانی تێك داوه‌ . 
ئاماژه‌شیدا كه‌ 
تا ئه‌مرۆ په‌كه‌كه‌ گوندی سه‌رۆكی خۆی ئازادنه‌كردووه‌ ، باشووری كوردستان و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی سه‌ربڵندییه‌ بۆ هه‌مووی كورد بۆیه‌ تێكدانی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ یه‌كجاری كورد ده‌نگی نه‌مێنێ . 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.