Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:38

لێژنه‌ی کاروباری پێشمه‌رگه‌: پەکەکە چەندینجار رۆڵەی هه‌رێمی کوردستانیان شه‌هید کردووه‌

چەندین ساڵە پەکەکە بەبیانووی شەڕ لەگەڵ تورکیا بووەتە مەترسی بۆ سەر هەرێم
کوردستان TV
100%


لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2021/6/5، هێزێکی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەچیای مەتین کەوتوونەتە بۆسەیەکی پەکەکەو پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون.

لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان  راشیده‌گه‌ێنێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ (9) پێشمەرگە کە لەهۆبەی ئەندازە بوونەو کاریان هەڵگرتنەوەو پووچەڵکردنەوەی بۆمب بووە، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیەو گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، هێرشکراوەتەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان لەجۆری باجیرۆ لەوکاتەی ویستوویانە بەرەو ئەو بنکانە بڕۆن کەپێش چوار مانگ لەو ناوچەیە دانرابوون، بەڵام بەداخەوە کەوتوونەتە بۆسەیەکی پەکەکەو پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون.
 لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: وەک لیژنەكه‌مان ئەم هێرشە ئیدانەو شەرمەزار دەکەین و سەرەخۆشى لەبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین و داوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: چەندین ساڵە پەکەکە بەبیانووی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بووەتە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و چەندینجار رۆڵەی ئەم هەرێمەیان شەهید کردووە، لەلایەکی تر بوونەتە هۆکاری چوڵبوون و وێرانبوونی سەدان گۆندی سنووری هەرێمی کوردستان.
 له‌كۆتاییدا لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:  جارێکی تر داوایان لێدەکەین کەشەڕەکەیان ببەنە ناو خاکی تورکیاو نەبنە هۆکاری مەترسی بۆ سەر دەستکەوت و سەروەرییەکانی هەرێمی کوردستان و دەبێ رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسییەوەو باخوێنی کورد بەدەستی کورد نەرێژرێت، بۆیە داواكارین كێشەی توركیاو پەكەكە بەئاشتییانە چارەسەر بكرێت لەئەگەری چارەسەر نەبوون لەناو خاكی توركیا كێشەكە یەكلایى بكرێتەوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.