ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2021.6.4، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی ئاوارەکانی كهمپی شاریا له سنووری پارێزگای دهۆك کە بەهۆی شۆرتی كارهبا ئاگر لەکەمپەکە کەوتەوە و بەوهۆیەوە نزیکەی 200 خێوهتی ئاوارهكانی كهمپهكه سووتا و زەرەو زیانێکی زۆری مادیی لێکەوتەوە.
بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی EJCC/ پارێزگای هەولێر بەهاوبەشی دەزگای خێرخوازی بارزانی و بە هەماهەنگی EJCC/ وەزراەتی ناوخۆ، (250) خێمە و (5000) بەتانی و (3000) کارتۆن زەیت و (250) کارتۆن کەلوپەل و پێداویستی منداڵان و (3600) کەل و پەلی پاککەرەوەیان وهك هاوكاری كۆمهك بۆ زیانلێکەوتووانی کەمپەکە ڕەوانەکرد.
لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای سوپاسی بۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر ئامادەین ههرچی پێویست بێت بۆ زیانلێكهوتووان ئەنجامی بدەین".
جێگەی باسە، کەمپی شاریا دەکەوێتە باشووری شاری دهۆک و نزیکەی 13 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە، کە نزیکەی چوار هەزار خێوەتی تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.