Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:26

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کەرکووک : ژمارەی حاڵەتەکانی کەڕووی رەش گەیشتە پێنج حاڵەت

کوردستان TV
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ...

نەبیل حەمدی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستیی کەرکووک رايگەیاند : لەئێستادا ژمارەی تووشبووان بەنەخۆشی کەڕووی رەش لە پارێزگای کەرکووک، پێنج کەسە.

نەبیل حەمدی گوتیشی:بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کەڕووی رەش نوێ نییە و دەمێکە ئەم نەخۆشییە بوونی ھەیە و نەخۆشییەکە ناگوازرێتەوە و سەرجەم ئەو ھاووڵاتییانەیشی لە وڵاتی ھیندستانەوە گەڕاونەتەوە کەرکووک ھەڵگری نەخۆشی کەڕووی رەش نەبوون".

نەبیل حەمدی باسی لەوەیشکرد "نەخۆشی کەڕووی رەش ناگوازرێـتەوە بۆ خەڵکانی تر، بۆیە ئامارێکی وردمان لەبەردەستدا نییە و ئەوەیشی ھەیە پێنج حاڵەتی تووشبوونە بەنەخۆشی کەڕووی رەش لە کەرکووک".

بەرێوبەری گشتی تەندروستیی کەرکووک ئاماژە بۆ ئەوەیش دەکات "نەخۆشی کەڕووی رەش تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە بەرگریی لەشیان لاوازە یا نەخۆشی شەکرەیان ھەیە و ئەو کەسانەیشی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ئەگەری تووشبونیان بەنەخۆشی کەڕووی رەش ھەیە، چونکە ئەوانیش بەرگریی لەشیان لاواز دەبێـت".

پێشووتر چەند حاڵەتێکی دیکەی نەخۆشی کەڕووی رەش لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق و شاری سلێمانی تۆمارکراون و سێ کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە وڵاتی ھیندستانیش تا ئێستا 10 ھەزار کەس تووشی نەخۆشی کەڕووی رەش بوون کە 200 یان مردوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.